نەتەوە یەکگرتووەکان: هێزەکانی ئیسرائیل و دانیشتوان لە ماوەی ٢ ساڵدا زیاتر لە هەزار فەلەستینییان کوشت
ئۆفیسی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند، هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی و جوولەکەکانی دانیشتووی ناوچەکە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە ڕۆژهەڵاتی قودس و کەناری ڕۆژئاوا هەزار و ٣٠ فەلەستینییان کوشتووە.
جێرێمی لۆڕێنس وتەبێژی ئۆفیسی هەماهەنگکاری باڵای مافەکانی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفڕانسێکی میدیایی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جینێف ڕاگەیاند، هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی و جوولەکەکانی دانیشتووی ناوچەکە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە ڕۆژهەڵاتی قودس و کەناری ڕۆژئاوا هەزار و ٣٠ فەلەستینییان کوشتووە.
لۆڕێنس ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی رووداوەکەی جەنین کە سەربازەکانی داگیرکەر ٢ فەلەستینییان کوشت زۆر سەرسام بوونەتە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە تاوانەکانی هێزەکانی داگیرکەر و جوولەکە نیشتەجێکان لە کەناری ڕۆژئاوا زیادبوونەتە و کەس لێپرسینەوە لەگەڵیان ناکات و بانگێشتی کۆتایی هێنان بە بەکارهێنانی هێز لە دژی یاساکان لە لایەن هێزەکانی داگیرکەر کرد.
لۆڕێنس لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و خێرا و کاریگەر لە کوشتنی فەلەستینییەکان دەکات و داوای کردووە کە بەرپرسانی ئەو پێشێلکارییانە بە تەواوی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گرژییەکی نوێی دیپلۆماسی بەدوای خۆیدا هێنا، لە پەیوەندییەکی کۆنفڕانسی "جەژنی سوپاسگوزاری"دا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ڤەنزوێلا ڕەنگە سەربازی زەمینی تێیدا بەشدار بن.
لە دوورگەی سوماترا لە ئەندەنوسیا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٧٤ کەس.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار وتی، "دەبێت گەلان لە بەرامبەر پلانەکانی کە بەرخۆدان دەکەن ئامانج فشارەکانی کاریگەر لە سەر بەڕێوبەرانیان دروست بکەن."